خولی تازەی ھێرشی ئاسمانیی ڕژێمی زایونی بۆ سەر کەرتی غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i396357-خولی_تازەی_ھێرشی_ئاسمانیی_ڕژێمی_زایونی_بۆ_سەر_کەرتی_غەززە
فڕۆکەکانی ڕژێمی زایونی جارێکی تر ناوچەگەلێکی باکووری غەززەیان کردە ئامانج.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 11, 2021 09:57 Asia/Tehran
  • خولی تازەی ھێرشی ئاسمانیی ڕژێمی زایونی بۆ سەر کەرتی غەززە

فڕۆکەکانی ڕژێمی زایونی جارێکی تر ناوچەگەلێکی باکووری غەززەیان کردە ئامانج.

بە پێی ڕاپۆرتی قودس پرێس، فڕۆکەشەرکەرەکانی ڕژێمی زایونی ئەمڕۆ سێ شەممە نشینگەکانی فەلەستینییەکانیان لە باکووری غەززە بوردومان کرد.

وتەبێژی سوپای ڕژێمی زایونی بانگەشەی کرد کە فڕۆکە شەڕکەرە بۆمب ھاوێژەکانی ئیسرائیل زیاتر لە ١٣٠ بنکەی خۆڕاگرییان لە غەززەدا بوردومان کردووە، بەڵام سەرچاوە فەلەستینییەکان ڕایانگەیاندووە، فڕۆکە شەڕکەرەکانی زایونی دوو بینای مەدەنییان لە ڕۆژئاوای غەززەو تاوەرێکی مەدەنیی حەوت قاتیشیان بوردومان کردووە کە لە ئەنجامی دا چوار شارومەندی فەلەستینی شەھید بوونە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ژمارەی شەھیدانی دەست درێژکارییەکانی دوێنێ و ئەمڕۆ ی سوپای ڕژێمی زایونی بۆ سەر کەرتی غەززە بە ٢٤ شەھید لەوانە ٩ منداڵ و ژمارەی بریندارانیش بە ١٠٣ کەس گەییشتووە.