May 17, 2021 10:14 Asia/Tehran
  • پێداگریی نەتانیاهوو  لەسەر بەردەوامکردنی تاوانکاریەکانی ئەرتەشی ئیسراییل لە غەززە

سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنی وتی : ئەم رژێمە ئێستا بڕیاری راگرتنی هەڵمەتی سەربازیی خۆی لە کەرتی غەززەی نیە و ئەم هەڵمەتە بە هەموو هێزەوە بە داکۆکی ئەمریکا درێژەی دەبێ .

بە پێی راپۆرتی دوشەممەی روسیائەلیەوم ، بنیامین نەتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنی لە وتەگەلێک دا دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی کاروباری سیاسی و ئاسایشیی ئەم رژێمە بانگەشەی ئەوەیکرد ، ئامانج لە هەڵمەتەکانی ئەرتەشی ئیسراییل ، گەڕاندنەوەی سەقام و ئاسایش و وەرگرتنەوەی هێز پێشگرانەیە و ئیسراییل بۆ مسۆگەرکردنی ئەم ئامانجە پێویستیی بە کات هەیە .

 نەتانیاهوو بانگەشەی ئەوەشی کرد ، ئەرتەشی ئیسراییل زیاتر لە هەزار ژێرخانی ژێرزەوینیی حەماس لە کەرتی غەززە و تاوەری " الجلاء" کە نوسینگەی میدیای وەک ئەلحەزیرە و ئاسۆشێتدپرێس ی تێدابوو ، بۆردومانکردووە .

سەرپەیڤ