هەشتەمین ڕۆژی شەڕی غەززە ، زیاتر لە 190 شەهید و 1235 بریندار
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند کە ژماری قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بۆ زیاتر لە 190 شەهید و 1235 بریندار بەرز بووەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند ژماری قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بۆ زیاتر لە 190 شەهید و 1235 بریندار بەرز بووەتەوە. لە نێو شەهیدەکان 58 منداڵ و 34 ژن دەبینرێت.
فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل لە نوێترین هێرشە ئاسمانییەکانی خۆیان دا بۆ سەر کەرتی غەززە، زیاتر لە 60 شوێنی ئەو ناوچەیەیان بۆردمان کرد.
وتەبێژی ئیدارەی کارەبای غەززە ڕایگەیاند بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو ناوچەیە، زۆربەی ناوچەکانی کەرتی غەززە بێ کارەبان .
فڕۆکە جەنگیەکان ئیسرائیل خانووبەرەی خەڵک لە گەڕەکەکانی شوجاعیە، دەیر بەلەح و ئلزەیتوون لە کەرتی غەززەیان کردە ئامانج.
لە لایەکی دیکەوە کەتیبەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین ڕایگەیاند کە هێرشی مووشەکی بەربڵاویان کردووەتە سەر سدیروت، نتیفوت و شعار هنیگف لە وەڵام بە هێرش و بوردمانەکانی ئیسرائیل دژی خەڵکی سڤیل.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستینیش ڕایگەیاند: ژماری شەهیدانی فەلەستینی لە هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە و ناوچە جیاجیاکانی لای ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئۆردۆن لەوانە قودسی داگیرکراو لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوو بۆ 218 کەس و ژمارەی بریندارەکان بۆ 5607 کەس بەرز بووەوە.