ژمارەی شەهیدانی فەلەستینی گەیشتە 217 کەس،بەردەوامیی هێرشی زایۆنییەکان بۆ سەر غەززە
May 19, 2021 11:36 Asia/Tehran
هەواڵەکان باس لە شەهید بوونی 4 فەلەستینی و بریندار بوونی 1400 کەس دەکەن و هاوکات یەکێتی ئەورووپاش داوای ئاگربڕی بەپەلەی کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسانی تەندروستی فەلەستین لە شەهیدبوونی 4 فەلەستینی لەوانە سێ شەهید لە ڕاموڵڵا و یەک شەهید لە ئەلجەلیل و بریندار بوونی زیاتر لە 1400 کەس لە پێکدادانەکانی ڕۆژی سێشەممە لە لای ڕۆژهەڵاتی و قودسی داگیرکراو هەواڵیان دا.
هاوکات بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا داوای ئاگربڕی بەپەلە لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستین دەکات.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، جۆزێف بورل باسی هەوڵی خۆی کردووە لەگەل ئەمریکا و ناوبژیوانەکانی دیکە لەو بارەوە .