ھەڵبژێردرانی «ئیسحاق ھێرتزۆک» وەکو سەرۆکی تازەی ڕژێمی زایونی
نوێنەرانی پەرلەمانی ڕژێمی زایونی، سەرۆکی پێشووی پارتی کرێکاریان وەک سەرۆکی تازەی ئەم ڕژێمە ھەڵبژارد.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس،«ئیسحاق ھێرتزۆک» سەرۆکی پێشووی پارتی کرێکار لە ڕژێمی زایونی ڕۆژی چوارشەممە بە ٧٨ دەنگی تەبای ئەندامانی پەرلەمان وەکو سەرۆکی تازەی ئەم ڕژێمە ھەڵبژێردرا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەم کۆبوونەوەیەدا ٢٦ نوێنەری پەرلەمانیش دەنگیان دا بە خەنیمەکەی «ھێرتزۆک» واتە «میریام پێرتز»ی ئافرەتی مامۆستای قوتابخانە کە بە بێ ھیچ پێشینەیەکی سیاسی خۆی بۆ ئەو ھەڵبژاردنە کاندید کرد بوو.
«ھێرتزۆک» کە لە ئێستادا سەرۆکایەتیی ڕێکخراوەی نادەوڵەتیی «جولەکەکان لە پێناوی ئیسرائیل»ی بە ئەستۆیە، کوڕی «حییم ھێرتزۆک» سەرۆکی پێشووتری ڕژێمی زایونییە.«حییم ھێزتزۆک» لە ساڵی ١٩٨٣ ھەتا ١٩٩٣ بۆ ماوەی دوو خول سەرۆکایەتیی ئەم ڕژێمەی بە ئەستۆ بوو.
«ئیسحاق ھێرتزۆک»٦١ ساڵە جێگای «روڤین ڕیڤلین»ی ٨١ساڵان دەگرێتەوە کە دوای حەوت ساڵ ئامادە بوونی لەم پۆستەدا لە ئەنجام دا نۆھەمی ژولای کاری خۆی کۆتای پێ دێنێ.