حوزه‌یران 06, 2021 12:46 Asia/Tehran
  • ئەندامێکی جیھادی ئیسلامی: ڕژێمی زایونی لە ئاراستەی ڕووخاندایە

ئەندامی باڵای بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامی پێی داگرت: ڕژێمی داگیرکەری قودس لە ئاراستەی ڕووخان و لەنێوچوون دایە.

«جەمیل عەلیان» ئەندامی باڵای بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین ڕۆژی شەممە لە ھەژماری توییتێرەکەی دا نووسیویەتی: ڕژێمی زایونی لە ئاراستەی ڕووخان و لەبەریەک ھەڵوەشانەوەدایە و بەم زووانە بە کۆتایی کاری خۆی دەگات.

«عەلیان» پێی داگرت: دوژمنی زایونی بەردەوام پێ لە سەر ئەوە دادەگرێت کە لە ئامێرگەلێک بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی فەلەستینییەکان بەکار بێنێ کە ئەم ئامێرانە شکست ھێنان و داھاتووی تاریکی بۆ ئێمە ئاشکرا  دەکات.

ئەندامی باڵای بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامی وتیشی: پێوەرەکانی ھەڵسەنگاندنی ھەل و مەرج و ڕەوشتی ئێستای ئیسرائیل چ لە ڕووی ھێزو توانایی ئەم ڕژێمە لە بەرەی نێوخۆیی و یان لە ڕووی سیماو جێ و شوێنی لە لای بیروڕای گشتیی دنیاو چ لە ڕووی پەیوەندییەکانی ئێستای لەگەڵ کۆمەڵگای ئەمریکا کە لەبەریەک ھەڵوەشانەوەیەکی بەربڵاو بە خۆیەوە دەبینێت، دەربڕی ئەم ڕاستییەیە کە ڕژێمی زایونی بە ئاراستەی ڕووخان و لەبەر یەک ھەڵوەشانەوەی خێرا دەڕوات و بەم زووانە بە شوورەی کۆتایی خۆی دا ھەڵدەتەقێ.

سەرپەیڤ