حیزبوڵڵای لوبنان چوار خۆفڕی ئیسرائیلی خستە خوارەوە
تهمووز 01, 2021 06:01 Asia/Tehran
بڕێک لە سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە باسی لە نێو برانی چوار خۆفڕی ڕژێمی زایونییان کرد بە ھۆی حیزبوڵڵای لوبنانەوە.
کەناڵی «سابرین نیوز»ی عێراق ڕایگەیاندووە، ھێزەکانی حیزبوڵڵای لوبنان بەرنگاری چوار خۆفڕی ڕژێمی زایونی بوونەوە کە لە دەریاوە بەرەو گەڕەکی «مازی» لە بەیرووتی پێتەختی لوبنان دەڕۆیشتن و ھەر چواریان خستنە خوارەوە.
ھێشتا وردیاتێکی زیاتر لەم پەیوەندییەدا بڵاو نەبووەتەوە. ڕژێمی زایونی بەردەوام ھەرێمی ئاسمانی، دەریایی و زەوینیی لوبنان دەبەزێنێ. ئەم ڕژێمە ھەروەھا جاری واشە ئاسمانی لوبنان بۆ پەلاماردانی سووریا بەکار دێنێ.
لوبنان بەردەوام لە کۆڕوکۆمەڵە نێونەتەوەییەکان داوای کردووە کە لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو سنوور بەزاندنانەی وشداریی بە ڕژێمی زایونی بدەن و ڕێگر بن لە بەردەوام کرانی.