ئاب 06, 2021 21:49 Asia/Tehran
  • بەجێ ھێنرانی نوێژی ھەینی لە مزگەوتی ئەقسا بە ئامادە بوونی ٤٠ ھەزار فەلەستینی

سەرباری دەستەوداری توندی ئاسایشتیی ڕژێمی زایونی، زیاتر لە ٤٠ ھەزار فەلەستینی نوێژی ھەینییان لە مزگەوتی ئەقسا بەجێ ھێنا.

کەناڵی ئەلمینار، ئەمڕۆ باسی ئامادە بوونی بەربڵاوی فەلەستینییەکانی کرد لە مزگەوتی ئەقسا بۆ بەجێ ھێنانی نوێژی ھەینی و ڕایگەیاند: نوێژخوێنانی فەلەستینی سەرباری دەستەوداری توندی ئاسایشتیی ھێزەکانی ڕژێمی داگیرکەری زایونی لەم شارەدا، نوێژی خۆیانیان بەجێ ھێنا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ناوچەی «جەبیل سەبیح» لە گردوپەڕی ناوچەی «بیتا» لە نزیکی شاری «نابلۆس»یش سەدان فەلەستینیی نوێژی ھەینییان وێڕای پێداگرتن لە سەر پابەند بوونیان بە نیشتیمانەکەیان کە لەگەڵ مەترسیی زەوت کرانی لە لایەن داگیرکەرانەوە بەرەوڕووە، بەجێ ھێنا.

ھەر لەم کاتەدا، لەشکریانی داگیرکەری زایونی ھێرشیان کردە سەر فەلەستینییەکانی دانیشتووی «سیلوان» ھەڵکەوتوو لە باشووری مزگەوتی ئەقسا لە قودسی داگیرکراو کە دوای بەجێ ھێنانی نوێژی ھەینی بۆ نەیارەتی لەگەڵ پیلانی ڕژێمی داگیرکەری زایونی لەمەڕ تێکدانی ماڵەکانیان دەستیان دابووە خۆپیشاندان.

بە قسەی سەرچاوە فەلەستینییەکان، ھێزە داگیرکەرەکان بەرەو دانیشتووانی ناوچەی «سیلوان» نارنجۆکی گازی و دەنگداریان ھاویشتووە و گوللـەی پلاستیکییان تێ گرتوون.

سەرپەیڤ