دکتۆر «عەلی قەرەداغی» پشتیوانیی خۆی بۆ دەوڵەتی تازەی ئەفغانستان ڕاگەیاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i400825-دکتۆر_عەلی_قەرەداغی_پشتیوانیی_خۆی_بۆ_دەوڵەتی_تازەی_ئەفغانستان_ڕاگەیاند
دکتۆر «عەلی قەرەداغی» ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان لە کۆبوونەوەیەک دا لەگەڵ کۆمەڵێک لە بەرپرسانی تاقمی تالیبان لە دەوحەی قەتەر پشتیوانیی خۆی بۆ دەوڵەتی تازەی ئەفغانستان ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 19, 2021 11:23 Asia/Tehran
  • دکتۆر «عەلی قەرەداغی» پشتیوانیی خۆی بۆ دەوڵەتی تازەی ئەفغانستان ڕاگەیاند

دکتۆر «عەلی قەرەداغی» ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان لە کۆبوونەوەیەک دا لەگەڵ کۆمەڵێک لە بەرپرسانی تاقمی تالیبان لە دەوحەی قەتەر پشتیوانیی خۆی بۆ دەوڵەتی تازەی ئەفغانستان ڕاگەیاند.

دکتۆر «عەلی قەرەداغی» ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان لە دەوحەی پایتەختی قەتەر لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی تالیباندا کۆبووەوە و لە ئەنجام دا پشتیوانیی خۆی و یەکێتییەکەی بۆ دەوڵەتی تازەی ئەفغانستان ڕاگەیاند.

دوای کۆبوونەوەکە، دکتۆر «عەلی قەرەداغی» دوو توییتی بڵاوکردەوە و تیایاندا ڕایگەیاند: پشتیوانیی براکانمان دەکەین و بەشێک لە پشتیوانییەکەشمان خۆی لە پێدانی بەرچاوڕوونی و ئامۆژگاری دەبینێتەوە.

لە توییتەکەی تریدا ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان وتوویەتی: دەتوانین لە بواری فێرکردندا هاوکاریی گەلی ئەفغانستان بکەین، لەپێناو ڕەوشتبەرزکردنی پرۆسەی فێرکردن و ئاکارەکانی فێرکردن لەڕێگەی پشتبەستن بە بنەما جێگیرەکان و مامەڵەکردن لەگەڵ گۆڕاوەکاندا بەپێی ئیجتیهادی زانستی.

«قەرەداغی» لەو بارەیەوە زیاتری ڕوون کردووەتەوەو ڕایگەیاندووە: دەتوانین لەڕێگەی سازدانی کۆڕی سیاسییەوە ئەو کارە بکەین، یەکێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان پسپۆڕی زۆری هەن لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا و زاناکانمان لە ٩٣ وڵاتدان.