کشانەوەی ڕژێمی زایونی لە بەرپا کردنی نیایشی جولەکەکان لە مزگەوتی ئەقسا
سەرچاوە میدیاییەکان باسی بڕیاری تازەی دادگەی ناوەندیی ڕژێمی زایونییان کردووە بۆ پێشگرتن بە بەرپا کرانی نیایشی جولەکەکان لە حەوشەی مزگەوتی ئەقسا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی فەلەستین ئەلیەوم، دوابەدوای شەپۆلی ناڕەزامەندییە نێوخۆیی و ناوچەییەکان بەرامبەر بە بڕیاری دادگەی زایونی لرە قودسی داگیر کراو سەبارەت بە بەرپا کرانی نیایشی جولەکەکان لە مزگەوتی ئەقسا، ڕژێمی زایونی ڕۆژی ڕابردوو بە دەرکردنی بڕیارێکی تازە لەو بڕیارەی کشایەوە.
«ئومر بارلیف» وەزیری ئاسایشتی نێوخۆیی ڕژێمی زایونی لەم بارەیەوە وتوویەتی: گۆڕانی ڕەوشتی ئێستا لە مزگەوتی ئەقسا، مەترسییەکی بۆ ئاسایشتی گشتی بە دواوە دەبێت و ھەل و مەرجێکی ڕوو لە تەقینەوەی بەدواوە دەبێت.
پۆلیسی ئیسرائیلیش داوای لەم دادگە زایونییە کرد بوو کە بە بڕیارەکەی خۆی دا بچێتەوە.
دادگەی ڕژێمی زایونی لە قودسی داگیرکرڕاو سێ شەممەی حەواتەی ڕابردوو لە بڕیارێکی دەگمەن دا مافی بەرپاکردنی نیایشی جولەکەکان لە حەوشەی مزگەوتی ئەقسادا بە فەرمی ناسی بوو. ئەم بڕیارەی ڕژێمی زایونی لەگەڵ دژایەتی و وشداری دانی فەلەستینییەکان، تاقمەکانی خۆڕاگری و زۆرێک لە وڵاتانی ئیسلامی و ھەروەھا دامەزراوەی ئەلئەزھەردا بەرەوڕوو بووەوە.