ئامادەیی ڕاگەیاندنی «گوردانەکانی قودس» بۆ پێکدادان لەگەڵ زایونییەکان
«گوردانەکانی قودس» لە بەیاننامەیەک دا باسی یەکانگیربوونی گشتی و خۆسازدان بۆ پێکدادان لەگەڵ زایونییەکانی کرد.
«گوردانەکانی قودس» لقی سەربازیی بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین ئەمڕۆ پێنج شەممە دوابەدوای قسەکانی ئەم دواییەی «زیاد نەخالە» سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین لە بارەی داکۆکی لە دیلە فەلەستینییەکان لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایونی، ڕایگەیاند: ئامادەی خۆسازدانی گشتی و پێکدادانین لەگەڵ زایونییەکاندا.
«نەخالە» شەوی پێنج شەممە وێڕای وشداری دان بە ڕژێمی زایونی وتی: بۆ بەرەڤانی لە دیلەکانی فەلەستین تەنانەت ئەگەریش پێویست بێت بەرەو شەڕیش ھەنگاو ھەڵدەگرین.
«گوردانەکانی قودس» لە بەیاننامەکەی دا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، دوابەدوای فەرمانی سکرتێری گشتیی جیھادی ئیسلامی، خەباتکارانی خۆی بە تەواوی ئامادەو لە سەرھەست کردووە.
لە بەیاننامەکەی «گوردانەکانی قودس» دا ھاتووە: خەباتکارانی ئێمە بە تەواوی خۆیانیان ساز داوەو تەنیا چاوەڕوانی یەک ئاماژەن.
لە ئێستادا پتر لە ٤٥٠ دیلی فەلەستینی دەستبەسەرن و وەک دیلەکانی دیکە سیاسەتی ئەشکەنجەو ئازارو داپڵۆساندنیان بۆ بەکار دێت.