تاقمە فەلەستینییەکان: سەردانی «ھێرتزۆک» ڕاستیییەکانی پەیوەندیی نێوان ئانکاراو تەلەبیسبی ئاشکرا کرد
تاقمە جۆربەجۆرە فەلەستینییەکان لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە گەشتەکەی سەرۆکی ڕژێمی زایونی بۆ تورکیا ڕایگەیاند: پەیوەندیی نێوان تەلەبیب و ئانکارا قەت نەپچڕا بوو.
«ئیسحاق ھێرتزۆک» سەرۆکی ڕژێمی ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممە ٩ی مارسی ٢٠٢٢ سەردانی ئانکارای پێتەختی تورکیای کرد. «ھێرتزۆک» یەکەم سەرۆکی ڕژێمی زایونییە کە دوای ١٨ ساڵ سەردانی تورکیای کردووە.
کۆڕی زانایانی فەلەستینی جەختی لەوە کردووەتەوە کە، لە گرینگترین پێوەرەکانی داکۆکی لە فەلەستین وەلانانی ھەرچەشنە پەیوەندی و ھەڵس و کەوتێک لەگەڵ ڕژێمی زایونییە.
ئەم کۆڕە وشداریی دایە تورکیا کە، ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی مەترسییەکە بۆ ئوممەتی ئیسلامی و ھەروەھا تورکیاش.
بزوتنەوەی «بەرەی جەماوەریی لیە پێناوی ڕزگاری فەلەستین» یش جەختی لەوە کردووەتەوە کە، گەشتەکەی «ھێرتزۆک» بۆ تورکیا پەیوەندیی دوو قۆڵیی نێوان ئانکاراو تەلەبیبی ئاشکرا کردو ئەوەی دەرخست کە ڕەھەندە ئاسایشتی، ئابووری و سیاسییەکانی ڕانەگیراون.
ئەم بزوتنەوەیە سەرۆک کۆماری تورکیای بە چەواشەکاریی بەربڵاو تۆمەتبار کردو وتیشی: سەرۆک کۆماری تورکیا بانگەشەی داکۆکی لە گەلی فەلەستین دەکات و کەچی بەربڵاوترین ھاواھەنگیی ئاسایشتیی لەگەڵ زایونییەکاندا ھەیە.
بزوتنەوەی حەماس و جیھادی ئیسلامیی فەلەستینیش لە بەیاننامەگەلێکی جیاجیادا سەردانەکەی «ھێرتزۆک» بۆ تورکیایان ئیدانە کرد.
سەردانەکەی سەردانی «ئیسحاق ھێرتزۆک» سەرۆکی ڕژێمی زایونی بۆ تورکیا لە کاتێکدایە کە کاربەدەستانی دەوڵەتی ئەم وڵاتە بە سەرۆکایەتیی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» گەلێک جار ڕایانگەیاندووە کە لە گەلی فەلەستین لە بەرامبەری داگیرکارییەکانی ڕژێ می زایونی داکۆکی دەکەن، کەچی وادیارە ئەو داکۆکییە بەس لە ئاستی قسە دا بووە.