ئادار 27, 2022 22:02 Asia/Tehran
  • خەڕازی لە لووتکەی دۆحە: ناوی سپای پاسداران دەبێ لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان لاببرێت

سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتیژی پێوەندییە دەرەکییەکانی ئێران وتی: ئەبێ ناوی سپای پاسداران لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا لاببرێت. سپا، ئەرتەشی نەتەوەییە و هیچ ئەرتەشێک ناتوانێت گرووپی تیرۆریستی بێتە ئەژمار.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید کەمال خەڕازی سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتیژی پێوەندییە دەرەکییەکانی ئێران لە لووتکەی دۆحەی 2022 وتی: ئەبێ ناوی سپای پاسداران لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانی دەرەوەی ئەمریکا لاببرێت. سپا، ئەرتەشی نەتەوەییە و هیچ ئەرتەشێکیش ناتوانێت تیرۆریستی بێتە ئەژمار. ئێمە هەر پاداگری دەکەین لەسەر لابردنی ناوی سپای پاسداران لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا و ناکشێینەوە.

ناوبراو وتیشی: بۆ تاقیکردنەوەی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان پێویست بە کات هەیە. ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی نزیکە، بەڵام بابەتەکان پێوەندی بە ئیرادەی سیاسی ئەمریکا هەیە. ئەبێ ئەمریکا مسۆگەر بکات جارێکی دیکە لە ڕێککەوتننامە نەچێتە دەرەوە.

خەڕازی وتیشی: لە گەڕانەوەی سووریا بۆ گۆڕەپانی عەرەبی پێشوازی دەکەین.

سەرپەیڤ