نیسان 15, 2022 17:56 Asia/Tehran
  • جەختی «ئەلزەھار» لە سەر بەردەوام کردنی شەڕی بێ بەربەست لەگەڵ ڕژێمی زایونی

ئەندامی باڵای بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) جەختی کرد: شەڕی بێ بەربەست ھەتا لەنێو چوونی ڕژێمی زایونی بەردەوام دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی ئەلعەھدی لوبنان، «مەحمود ئەلزەھار» ڕۆژی ھەینی ڕایگەیاند: ھەڵمەتی یەک لە دوای یەکی پاڵەوانانە لە سەرتاسەری فەلەستینی داگیرکراو دەریڕی ڕوخانی ڕژێمی داگیرکەریی زایونییەو شکست ھێنانی بەردەوامی ئەم ڕژێمە داگیرکەرە لە کەرتی غەززە ھەر ئەو چارەنووسە دوورەپەرێزی لێ نەکراوەیە کە بە نالچاری لە تەواوی شەڕەکانی ئەو ڕژێمە بەرۆکی دەگرێ ھەتا کاتێک کە بە تەواوی لەنێوی دەبات.

«ئەلزەھار» وتیشی: ئەوەی وا ئەمڕۆ لە پێکدادانەکانی کەرتی ڕۆژئاواو ھەڵمەتی خۆبەختکارانەی فەلەستینییەکان لە وەڵامی ھێرشی جۆربەجۆری دوژمن ڕوو دەدات، دەرەنجامی پاوەجێیی و خۆڕاگریی لاوانی فەلەستینی و دەربڕی ڕادەی ترس و دۆش دامانی زایونییەکانە لە ئاستی جۆربەجۆردا.

«ئەلزەھار» وێڕای پێداگرتن لە سەر وەدی ھاتنی پێشچوونی بەربڵاو لە ئۆپراسیۆن ڕووبەڕوو بوونەکان لە بەرەی کەرتی ڕۆژئاوا، وتیشی: لەگەڵ ئەمەش دا ئەم بەرەیە پێویستی بە یەکگرتن و نەمانی ھێندێک پیلانی نێوخۆیی و دەرەوەیی دژی گەلی فەلەستینە.

سەرپەیڤ