May 29, 2022 21:51 Asia/Tehran
  • هێرشی بەربڵاوی ئیسرائیل بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا

سەربازانی ئیسرائیلی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە هێرشیان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا و نوێژخوێنەکان لە موسەلای ئەلقبلیان گەمارۆ دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە فەلەسین یەوم، سەربازانی ئیسرائیلی لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممەوە هەوڵە دوژمن کاریەکانی خۆیانیان لە دژی پیرۆزییەکانی فەلەستین چڕ کردووەتەوە.

دوایین هەواڵەکان باس لەوە دەکات کە ئیسرائیلییەکان دەرکەکانی نوێژگەی "ئەلقبلی" مزگەوتی ئەقسایان بە زنجیر داخستووە و نوێژخوێنە فەلەستینییەکانیان لە ناو هۆڵەکەدا گەمارۆ داوە.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، دەوترێت کە ئێستاکە دۆخەکە لە قودسی داگیرکراو بەهۆی هێرشی دڕندانەی ئیسرائیلییەکان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا هاوکات لەگەڵ کاتی بەڕێوەچوونی ڕێپێوانی ئاڵا لە قودسی داگیرکراو، زۆر ئاڵۆز بووە.

مێدیا فەلەستینییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئامانجی سەرەکی سەربازانی ئیسرائیلی لە هێرش بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا، دروست کردنی بەستێن بۆ هاتنی شارۆچکەنشینان بۆ ئەو مزگەوتە بووە. 

سەرپەیڤ