شارۆکە نشینانی زایۆنیست جارێکی دیکە هێرشیان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا
سەرچاوە میدیاییەکان باسیان لە هێرشی دووبارەی شارۆکە نشینانی زایۆنی بۆسەر مزگەوتی ئەقسا کردووە.
مزگەوتی ئەقسا وەک هێمای سەرەکیی شوناسی ئیسلامی-فەلەستینی شاری قودس، هەمیشە ئامانجی کردەوە وێرانکەرەکانی ڕژێمی داگیرکەر لە قودس بووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەلجەزیرە، ئەمڕۆ یەکشەممە، شارۆکە نشینانی زایۆنیست جارێکی دیکە هێرشیان کردۆتە سەر حەوشەکانی مزگەوتی ئەقسا و داگیرکەرانی زایۆنی هۆڵی نوێژی قوبلایان بە زنجیر بەست و بەڕووی نوێژخوێنانی فەلەستینی دا دایانخست.
هاوکات لەگەڵ هێرشی شارۆکە نشینانی زایۆنیست، هێزە داگیرکەرەکانی زایۆنی لە حەوشەی مزگەوتی ئەقسا هاووڵاتییەکی فەلەستینییان دەستبەسەر کرد.
سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی دانیشتوانی زایۆنی بە پاڵپشتی و پاراستنی سوپای زایۆنی هێرشیان کردە سەر حەوشەکانی مزگەوتی پیرۆزی ئەقسا .
ڕۆژی هەینی 35 هەزار نوێژخوێن لە مزگەوتی ئەقسا ، سەرەڕای سنووردارکردن و ئاستەنگەکانی ڕژێمی داگیرکەر لە قودس ، نوێژی هەینییان بەڕێوەبرد.
هێرش و پەلاماری زایۆنیستەکان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا بەردەوامە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە بەرامبەر ئەو کارانە هەروا بێدەنگن .