حوزه‌یران 26, 2022 07:32 Asia/Tehran
  • ترسی ڕژێمی زایۆنی لە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران

لە کاتێکدا ئێران و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا دەست پێکردنەوەی وتووێژەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان ڕادەگەیەنن، ڕژێمی زایۆنی نیگەرانی خۆی لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی وتووێژەکان دەربڕیوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کەناڵی 12ی رژێمی زایۆنی شەوی شەممە دوای لێدوانەکانی جۆزێف بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا سەبارەت بە ئەگەری دەستپێکردنەوەی وتووێژی ناڤۆکیی ئێران، ڕایگەیاند کە  ئەو ڕێژیم نیگەرانە لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی وتووێژی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران.

بەرپرسێکی ئەمنی زایۆنی کە ناوی نەهێنراوە وتی: ئەگەر ڕێککەوتنەکە بەم شێوەی ئێستای واژۆ بکرێت، ئەوا بۆ ئیسرائیل زۆر خراپ دەبێت.

ئەو بانگەشەی ئەوەشی کرد کە ئەم رێککەوتنە لە ماوەی دوو ساڵ و نیوی داھاتوودا کوتایی دێ بەڵام دەرەتانی گەشەی ئابووری بە ئێران ئەدا و دەبێتە مایەی پێشکەوتنی توانایی سەربازیی ئەم وڵاتە لە رۆژاوای ئاسیا . 

سەرپەیڤ