پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ڕژێمی زایۆنی لە پەرەسەندندایە
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەستپێکردنی پڕۆسەی دەستنیشانکردنی باڵوێزی ئەم وڵاته له ئیسرائیلی ڕاگه یاند.
تورکیا لە ساڵی 1949 ، ڕژێمی زایۆنی بە فەرمی ناسی و لەو کاتەوە پێوەندیی نزیکی نێوان هەردوولا لە بوارەکانی ئابووری و سەربازی دا دەستی پێکردووە.
ئانکارا هەمیشە بانگەشەی پشتیوانی لە نەتەوەی فەلەستین دەکات لەدژی داگیرکاری و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی. بهڵام ئهم پاڵپشتییه تهنها له قسهدابووه و تورکیا و ڕژێمی زایۆنی زۆر دانوستانی نهێنییان له ههموو بوارهکاندا ههبووه. پێشتر "ئیسحاق هێرتزۆگ"، سەرۆکی ڕژێمی زایۆنی، لەسەر بانگهێشتی فەرمی "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان"ی سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی ئەم وڵاتەی کرد و بووە هۆی ناڕەزایەتی خەڵکی تورکیا.
بەپێی راپۆرتی ھەوڵدەریی تەسنیم چاوشئۆغڵوهەروەها رایگەیاندووە، لەم هەفتەیەدا لەگەڵ لایەنی ئیسرائیلی سەبارەت بە بواری فڕۆکەوانی مەدەنی کۆبوونەوەمان دەبێت.
وه زیری ده ره وه ی تورکیا ئاماژه ی بەوەشکرد، گۆڕینی کابینەی حکومەتی تەل ئەبیب کاریگەریی نەرێنی له سەر په یوەندییه کانمان نییه .