خۆپیشاندانی شارومندانی فەلەستینی بە دروشمی «نا بۆ گەشتەکەی بایدێن»
کۆمەڵێکی زۆر لە فەلەستینییەکان لە شارە جۆربەجۆرەکاندا بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە گەشتەکەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا جەختیان لەوە کردەوە کە، بەرپرسانی فەلەستینی نابێ پێشوازیی لێ بکەن.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئانادۆلۆ، دەیان فەلەستینی وێڕای ئیدانەکردنی گەشتەکەی «جۆ بایدێن»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ سەرزەوییە داگیرکراوەکان، داوایان لە پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین کرد ھەتا پێشوازیی لێ ناکات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم ناڕەزامەندی دەربڕینانە بە ھاواھەنگی و ڕێکخستنی لێژنەی سەربە لایەنە فەلەستینییەکان لە شارە جۆربەجۆرەکانی فەلەستین لەوانە لە شاری «نابلۆس» ھەڵکەوتوو لە باکووری کەرتی ڕۆژئاوا بەرپا کرا.
لەم ڕاپۆرتەدا ھاتووە: ناڕەزایانی فەلەستینی پارچەنووسگەلێکیان پێ بوو کە لە سەریان نووسرابوو، «نا بۆ سیاسەتەکانی ئەمریکا» و«نا بۆ گەشتەکەی بایدێن بۆ فەلەستین».