چوونی خۆفڕێک لە لوبنانەوە بۆ ھەرێمی ئاسمانیی سەرزەوییە داگیرکراوەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i409736-چوونی_خۆفڕێک_لە_لوبنانەوە_بۆ_ھەرێمی_ئاسمانیی_سەرزەوییە_داگیرکراوەکان
میدیاکانی ڕژێمی زایونی بانگەشەی ئەوەیان کرد کە خۆفڕێک چووەتە نێو ھەرێمی ئاسمانیی فەلەستینی داگیرکراوەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 19, 2022 03:31 Asia/Tehran
  • چوونی خۆفڕێک لە لوبنانەوە بۆ ھەرێمی ئاسمانیی سەرزەوییە داگیرکراوەکان

میدیاکانی ڕژێمی زایونی بانگەشەی ئەوەیان کرد کە خۆفڕێک چووەتە نێو ھەرێمی ئاسمانیی فەلەستینی داگیرکراوەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلجەزیرە، کەناڵی ھەواڵیی «کان» ، ڕۆژی دوشەممە بانگەشەی کرد کە ئەم خۆفڕە ھی حیزبوڵڵای لوبنان بووەو سوپای ئەم ڕژێمە خستوویەتیە خوارەوە.

ڕادیۆ سوپای ڕژێمی زایونیش بانگەشەی ئەوەی کردووە کە خۆفڕێکی حیزبوڵڵای لە سنووری نێوان لوبنان لەگەڵ فەلەستینی داگیرکراو خستووەتە خوازەوە.

سوپای ڕژێمی زایونیش باسی ئەوەی کردووە کە گوایە خۆفڕێکی سەربە حیزبوڵڵای لوبنانی داخستووە.

ھێشتا سەرچاوە ھەواڵیەکانی لوبنان و سەربە حیزبوڵڵا ھیچ کاردانەوەسیەکیان بەرامبەر بەم بانگەشانە پیشان نەداوە.