ته‌مووز 29, 2022 11:40 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی دیلێکی فەلەستینی بە سەر داگیرکەران دا دوای ١١٣ ڕۆژ مانگرتن لە خۆراک

«ڕائید ڕیان» دیلی فەلەستینی دوای ١١٣ ڕۆژ مانگرتن لە خۆراک لە بەندیخانەی زایونیی «ڕەمڵە» بە سەر زیندانوانە زایونییەکانی دا سەرکەوت و مانگرتنەکەی کۆتایی پێ ھێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، ڕژێمی زایونی دوای خۆڕاگریی ئەم دیلە فەلەستینییە بڕیاری دا کە دەستبەسەر کرانە ئیدارییەکەی ناوبراو کۆتایی پێ بێنێ.

«ڕائید ڕیان» ماوەی شەش مانگ بڕیاری دەستبەسەر کرانی ئیداریی بۆ بڕا بووەوە کە دوای درێژ کرانەوەی بۆ شەش مانگی دیکە مانی لە خۆراک گرت کە ڕژێمی زایونی لە ئەنجام دا دوای ١١٣ ڕۆژ ڕەزامەند بوو بەوەی کە دوای کۆتایی ھاتنی ماوەی دەستبەسەر کرانەکەی ئیدی درێژی نەکاتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە جەماوەری غەززە بۆ ڕاگەیاندنی ھاوپشتی لەگەڵ دیلە فەلەستینییەکانی نێو بەندیخانەکانی ڕژێمی زایونی گردبوونەوەیان پێکھێنا بوو.

سەرپەیڤ