بەرپاکرانی نوێژی ھەینی لە مزگەوتی ئەقسا
پتر لە ٥٥ ھەزار فەلەستینی بە سەرباری بەرتەسکییەکانی ڕژێمی زایونی نوێژی ھەینییان لە مزگەوتی ئەقسا بەجێ ھێنا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی قودسولئەخباریە،پتر لە ٥٥ ھەزار فەلەستینیی دانیشتووی قودس و سەرزەوییە داگیرکراوەکان و کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن لە جەنگەی دەستەوداری توندی ئاسایشتیی سوپای ڕژێمی زایونی دا نوێژی ھەینییان لەوپەڕی شکۆمەندی دا لەم شوێنە پیرۆزە بەجێ ھێنا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە لاوانی فەلەستینی لەم نەریتە عیبادییەدا بە جل و بەرگیێک کە وێنەی شەھیدانی فەلەستینیی لە سەر بوو لەوانە «ئیبراھیم نابلۆسی» کە لە ڕۆژانی ئەم دواییەدا شەھید ببوون، بەشدارییان کرد بوو.
مزگەوتی ئەقسا وەکو ھێمای سەرەکیی شوناسی ئیسلامی و فەلەستینیی بەیتولموقەددەس دەناسرێت و ڕژێمی زایونی لە ھەوڵی ئەوەدایە کە ئەم ھێما گرینگە بسڕێتەوە، بەڵام خۆڕاگری و زیرەکیی جەماوەری فەلەستین ھەتا ئێستا ڕێی پێ نەداوە.