ستایشی حەماس و جیهادی ئیسلامی لە ھەڵمەتی دژە زایونی لە باشووری ئەلخەلیل
گرووپە فەلەستینیەکان لەوانە حەماس و جیهادی ئیسلامی ستایشی ھەڵمەتە دژی زایونییەکەی باشووری ئەلخەلیلیان کرد.
«حازم قاسم» وتەبێژی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس وتی: ھەڵمەتی سەر شارۆچکە جوولەکەنشینەکەی «کرمئیل» لە باشووری شاری ئەلخەلیل لە درێژەی کاردانەوەی بەرامبەر بە دەسدرێژکارییەکانی دوژمنی زایونی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و کوشت و بڕی دوژمنی زایونی دژی گەلی فەلەستین ئەنجام دەگرێت. .
«حازم قاسم» لە ڕاگەیەندراوێکی ڕوژنامەوانیدا وتیشی: لاوانی ڕاپەڕیوی کەرتی ڕۆژئاوا خەباتی بێ وچانی خویان دژی لەشکریان و شارۆچکەنشینە جوولەکەکان بەردەوام دەکەن.
ئەمەولەلایەکی دیکەوە«تاریق عیزەددین»وتەبێژی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی لەکەرتی ڕوژئاوای وێڕای ڕاگەیاندنی پشتیوانی لەو ھەڵمەتانە جەختی کرد: ئەو ھەڵمەتانە هەنگاوێکی ئەرێنییە لە ئاراستەی یەکپارچە کردنی گوڕەپانی خەبات و خوڕاگری دژی داگیرکەرانی زایونی .
ئەوە لە کاتێکدایە کە میدیای زایونی «مەعاریو» بانگەشەی کردووە کە سوپای ئەو ڕژیمە بەنیازی ھەڵکوتانەسەر جنین و باکووری کەرتی ڕوژئاواییە. ئەو میدیا زایونییە باسی لێنەهاتوویی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لەمەڕ دابین کردنی ئاسایشی ناوچەکەی کردووە .