تشرینی دووه‌م 01, 2022 16:51 Asia/Tehran
  • پێکدادانی لایەنگرانی ناتانیاھۆو لیبرمەن لە ڕەوتی بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی  «کنیسێت»ی ڕژێمی زایونی

هاوکات لەگەڵ بەرپاکرانی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە سەرزەوییە داگیرکراوەکاندا، بارەگای ناوەندیی پارتی «ئیسرائیل ماڵمانە» باسی هێرشی لایەنگرانی «لیکود» بۆ سەر لایەنگرانی «لیبەرمەن»ی کردووە.

بارەگای ناوەندیی پارتی «ئیسرائیل ماڵمانە» بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک باسی هێرشەی لایەنگرانی پارتی لیکود(پارتەکەی ناتانیاھۆ)، بۆ سەر لایەنگرانی پارتی «ئیسرائیل ماڵمانە» و ئاڤیگدەر لیبرمەنی کردووە.

ئەم پارتە لە بەیاننامەکەیدا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە لایەنگرانی ناتانیاهۆ هێرشیان کردووەتە سەر لایەنگرانی لیبرمەن و وێنە و ڕیکلامی پارتی «ئیسرائیل ماڵمانە»یان دڕاندووە.

لە هەمان کاتدا ڕۆژنامەی (جرۆزاڵم پۆست) وای بڵاو کردووەتەوە کە، لایەنگرانی ناتانیاهۆ هێرشیان کردووەتە سەر ناوەندێکی نیشتەجێبوون لە تەلەبیب و ڕێگرییان لە چوونە ژوورەوەی پیرەژنێک کردووە بۆ مەکۆیەکی دەنگدان.

«هێدار موختار»، سەرۆکی پارتی تازەپێکھاتووی  «لاوانی پڕشۆر»ش بانگەشەی ئەوەی کردووە کە لە دەرەوەی بنکەی دەنگدان کەوتووەتە بەر پەلاماری ناڕازییان.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٥ـەمین هەڵبژاردنەکانی کنێسێتی ئیسرائیل دەستی پێ کرد و بڕیارە دوای کۆتایی هاتنی کاتی دەنگدان لە بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ئەنجامە بەراییەکان ڕابگەیەندرێت.

ئەم هەڵبژاردنانە لە کاتێکدا بەڕێوەدەچن کە بەپێی دوایین ڕاپرسیەکان هیچکام لە دوو کەمپی بنیامین ناتانیاهۆ و کەمپی «یائیر لاپید» سەرۆکوەزیران و «بێنی گانتێز» وەزیری شەڕی ئێستای ئەم ڕژێمە، ناتوانن زۆرینەی دەنگەکان مسۆگەر کەن، ئەوپەڕی لەوانەیە کەمپەکەی ناتانیاهۆ ٦١ کورسی بەدەست بێنێ و ڕێگای بدرێتێ کابینەیەکی زۆر سستەک پێک بهێنێت.

هەڵبژاردنەکانی نێو سوپای ڕژێمی زایۆنی لە سایەی ترسی ئەم ڕژیمە لە ئۆپەراسیۆنی خۆڕاگریی فەلەستین بەڕێوە دەچێت و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە سوپا و لەشکریانی ڕژیمی زایۆنی لە ئامادەباشیدا بن.

سەرپەیڤ