تشرینی دووه‌م 15, 2022 15:47 Asia/Tehran
  • ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنی لە کەرتی ڕۆژئاواو کوشتنی دوو زایۆنی

سەرچاوە هەواڵدەرییەکان باسی هەڵمەتێکی دژە زایۆنییان کردووە لە نزیک یەکێک لە شارۆچکە زایۆنی نشینەکان لە کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئۆردۆن.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی مەیادین، ڕۆژنامەی زایۆنیستیی «یەدیوت ئەحارنۆت» ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند: لە میانەی ئۆپراسیۆنی خۆڕاگریی لاوێکی فەلەستینی لە نزیک شارۆچکەی «ئاریێل» لە ناوچەی «سەلفیت» لە ڕۆژئاوا دوو شارۆچکەنشین کوژراون و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون .

ئەم ئۆپەراسیۆنە خۆڕاگرییە لە نێو بەنزینخانەیەکی شارۆچکەکە ڕووی داو گەنجە فەلەستینییەکەش دوای ئۆپەراسیۆنەکە بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی لەو شوێنە دوور خستەوە و کاتێک لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزی، سەربازە زایۆنییەکان تەقەیان لێکرد.

کەناڵی ئەلجەزیرە دۆخی بەڕێوەبەری ئەم ھەڵمەتە خۆڕاگرییەی بە شپرزە ڕاگەیاندووە.

میدیاکانی زایۆنی هەروەها ڕایگەیاند کە لاوێکی فەلەستینیی دیکە شارۆچکەنشینێکی لە نزیک بینۆگەیەکی ئیسرائیلی بەخەستی بریندار کردووە و پاشان سەربازانی زایۆنی تەقەیان لێکردووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هەلیکۆپتەرێکی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی لە شوێنی ئۆپراسیۆنی دژە زایۆنی لە شارۆچکەی ئاریێل نیشتووەتەوە.

سەرپەیڤ