ڕێژەی خۆکوشتن لەنێو لەشکریانی ڕژێمی زایونی دا
ڕۆژنامەیەکی رژێمی زایۆنی باسی خۆکوشتنی ١٤ لەشکریی ئەم رژێمەی کردووە تەنها لە ماوەی ساڵێکدا.
ڕۆژنامەی زایۆنی «یەدیعوت ئەحارنوت» نووسیویەتی کە بەرزبوونەوەیەکی جێی نیگەرانی لە ئاستی ئەو کەسانەی وا لە نێو سوپای ئیسرائیل دا خۆیان دەکوژن بەرچاو دەکەوێت و لە ساڵی ٢٠٢٢ی زایینی دا ١٤ لەشکری کۆتایییان بە ژیانیان هێنا، کە لە پێنج ساڵی ڕابردوودا بەرزترین ژمارە دێتە ئەژمار. پێشتر بەرپرسانی زایۆنی و میدیاکان باسی زیادبوونی نیگەرانیی لە ڕادەبەدەری خۆکوشتن لە نێو لەشکریانی ئەم رژێمەو چەندین حاڵەتی دەستدرێژیی فەرماندەران و لەشکرییە پیاوەکان بۆ سەر لەشکریانی ژن لە نێو پێکھاتەی سەربازیی ئەم ڕژێمەیان کردبوو.
«مۆتی ئەلمۆر» کارناسی زایۆنی وتی: زیادبوونی خۆکوشتن لە نێو سوپای زایۆنی ئاماژەیە بۆ زیادبوونی گرژییە دەروونییەکان لە نێوانیاندا و ژمارەی ئەو سەربازانەی کە داوای خزمەتگوزاریی دەروونییان کردووە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش زیادیکردووە.
سەرچاوە زایۆنیستەکان دانیان بە تێکچڕژانی نێو لەشکریانی زایۆنی دا ناوە و لە ئێستادا ئەفسەرانی زایۆنی لە ترسی هێزەکانی بەرخۆدان لە سوپای زایۆنی هەڵدێن.