کانونی یه‌که‌م 25, 2022 19:55 Asia/Tehran
  • وشداری دانی کارناسانی زایۆنی لە مەڕ لەبەریەک ھەڵوەشانەوەی ئەم ڕژێمە

کارناسانی زایۆنی هۆشداریان داوە لە نزیک بوونەوەی ئەم ڕژێمە لە ھەڵدێری ڕووخان و لەبەریەک ھەڵوەشانەوە لە ئەنجامی پێکھاتنی کابینە توندئاژۆکەی بنیامین ناتانیاھۆ.

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی رژێمی زایۆنی، پێنجشەممەی رابردوو بە « ئیسحاق هێرتزۆگ»ی سەرۆکی ئەم ڕژێمە ڕایگەیاند: بە ھاوبەشیی «حەریدی»یەکان و ڕەوتی زایونیزمی دینی کابینەکەی ئەوپەڕی ھەتا ٢ی ژانویەی ٢٠٢٣ پێک دێنێ.

شارەزایانی سیاسی کابینەی نوێی ڕژێمی زایۆنییان کە دوای پێنج ساڵ چەقبەستوویی سیاسی دێتە سەر دەسەڵات، بە یەکێک لە کابینە توندڕەو و گەندەڵەکانی مێژووی ئەم رژێمە ساختەیە زانیوە کە ھەڵس و کەوتی توندوتیژی ئەم ڕژێمە لەگەڵ گەلی فەلەستین و بڵێسەدار کردنی ئاگری شەڕو ئاژاوە لە ناوچەکەدا زیاتر پەرە پێ دەدات.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی مەیادین،  «نوحمان شای» ئەندامی کابینەی ئێستای ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە وتی: ئیسرائیل بە شێوەیەکی زۆر خراپ بەرەو سێ قەیرانی گەورە ھەنگاو ھەڵدەگرێت. قەیرانی یەکەم لەناو کۆمەڵگەی ئیسرائیلدایە، هەموو شتێک بەرەو داڕمان دەڕوات. قەیرانی دووەم لە نێوان ئێمە و جولەکەکانی جیهاندایە و قەیرانی سێیەمیش دژی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە.

«موشە یەعالۆن» وەزیری پێشووی ئاسایشی زایۆنییەکانیش رایگەیاندبوو،مەترسی لەسەر بوونایەتیی ئیسرائیل، ئەمڕۆ هەڕەشەیەکی دەرەکی نییە، بەڵکو ناوخۆییە. هەڕەشەی دەرەکی لە لایەن ئێرانەوە، سوپای عەرەبی و یان تیرۆریزم نییە، بەڵکو لە ناوخۆوەیە.

ئەمەو لەلایەکی دیکەوە، کۆمەڵێک گەنجی چالاک لە بواری تەکنەلۆژیای مۆدێرن لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان ڕایانگەیاندووە کە لە بەر نیگەرانی و دڵنیا نەبوون لە سیاسەتەکانی کابینەی داھاتووی  رژێمی زایۆنیست، بڕیاری کۆچکردنیان داوە.

سەرپەیڤ