کانونی دوھەم 07, 2023 04:03 Asia/Tehran
  • بەشداریی بەربڵاوی فەلەستینییەکان لە نوێژی هەینیی مزگەوتی ئەقسا

هەزاران فەلەستینی بە بەشدارییەکی بەربڵاو، نوێژی هەینییان لە مزگەوتی ئەقسادا بەجێ ھێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی فەلەستین ئەلیەوم، سەرەڕای ڕێوشوێنە ئەمنییەکان و سنووردارکردنەکانی پۆلیسی زایۆنیی لە قودسی داگیرکراو، ڕۆژی ھەینی ٦٠ هەزار کەس لە نوێژی هەینیی  مزگەوتی ئەقسادا بەشدارییان کرد.

به پێی ئه م ڕاپۆرته ، پۆلیسی زایۆنیی ڕۆژی ھەینی لە ترسی کاردانەوەی تاقمه خۆڕاگرەکان له قودسی داگیرکراو و کەناری ڕۆژاوای ڕووباری ئوردۆن، له حاڵه تی ئاماده باشیدا بوو.

لەسەر بنەمای ئەمەش یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی نیگەرانیی پۆلیسی زایۆنیی بەیاننامەی ئەم دواییەی تاقمی خۆڕاگریی «عەرین ئەلئەسوەد»ـە کە دوابەدوای دەستدرێژیی «ئیتامار بین گوێر» بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا داوای لە خەڵک کرد ڕووبەڕووی زایۆنیستەکان ببنەوە.

"بن گوێر" ڕۆژی سێشەممە بە ڕێوشوێنی توندی ئەمنی و لە کاتێکدا کە پەسەکی گولەنەبڕی لە بەردابوو هێرشی کردە سەر مزگەوتی پیرۆزی ئەقسا.

سەرپەیڤ