سەیید حەسەن نەسروڵڵا ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە وتارێک پێشکەش دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i414382-سەیید_حەسەن_نەسروڵڵا_ئێوارەی_ئەمڕۆ_سێشەممە_وتارێک_پێشکەش_دەکات
ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لە مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی جیهانیی سولەیمانی بۆ ئەدەبیاتی خۆڕاگری وتارێک پێشکەش دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 17, 2023 12:16 Asia/Tehran
  • سەیید حەسەن نەسروڵڵا ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە وتارێک پێشکەش دەکات

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لە مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی جیهانیی سولەیمانی بۆ ئەدەبیاتی خۆڕاگری وتارێک پێشکەش دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی سایتی ئەلمینار، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ڕێوڕەسمی دابەشکردنی "خەڵاتی جیهانیی سولەیمانی بۆ ئەدەبیات" لە سەر ئەرکی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری و هونەری و ڕاگەیاندنی "ئەسفار" ، لە هۆڵی ڕیسالات - ناوەندی ڕۆشنبیریی شارەوانیی «ئەلغەبیری» بەڕێوەدەچێت.

پێشتر «سەیید حەسەن نەسروڵڵا» ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان لە وتارەکەیدا بەبۆنەی سێهەمین ساڵیادی شەهیدبوونی سەردار«قاسم سولەیمانی» و «ئەبومەهدی موهەندیس» ڕایگەیاندبوو کە سولەیمانی ڕۆڵێکی گەورەی لە دەسەڵات گرتنی گروپەکانی بەرخۆدان و ھیوا بەخشین و بەرز کردنەوەی ورە لە ھەل و مەرجی دژوارو قەیرانە سەختەکاندا ھەبووەو لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا «حاج قاسم» ئاڵقەی بەستنەوەی تەوەرەی خۆڕاگری بووە.

سەرداری سپەھبۆد «حاج قاسم سولەیمانی» فەرماندەی پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، سێھەمی ژانویەی ٢٠٢٠، لە کاتێکدا کە بە پێی بانگێشتنی فەرمیی کاربەدەستانی عێراق سەردانی ئەم وڵاتەی کردبوو، لە ھێرشی ئاسمانیی ھێزە داگیرکەرو تیرۆریستەکانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا، ھاوڕێ لەگەڵ «ئەبو مەهدی موھەندیس» جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی و هەشت کەس لە هاوڕێبازەکانی دیکەی شەهید کران.