وڵاتانی عەرەبی هێرشی هێزەکانی زایۆنیستی بۆ سەر نابلوسیان شەرمەزار کرد
هەندێک لە وڵاتانی عەرەبی، تاوانی نوێی داگیرکەرانی زایۆنی لە دژی فەلەستینییەکانیان لە نابلۆس دا شەرمەزار کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سەما،دوابەدوای ئەم تاوانە؛ وڵاتانی ئۆردۆن، میسر، عەرەبستان، قەتەر، کوێت، شانشینی عومان، ئیمارات، تورکیا و جەزائیر بەیاننامەی جیاجیایان بڵاو کردەوە و کردەوەی داگیرکەرانی زایۆنی دژ بە فەلەستینییەکان لە نابلۆسیان شەرمەزار کرد.
وڵاتانی باسکراو ھەروەھا ئەوپەڕی دژایەتیی خۆیانیان لەگەڵ کردەوەی لەشکریانی داگیرکەری زایونی لە مەڕ پێشێلکردنی مەترسیداری یاسا نێودەوڵەتییەکان ڕاگەیاند و داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەرپرسیارێتیی خۆی بۆ کۆتایی هێنان بە داگیرکاری و ڕاگرتنی گرژی و دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل جێبەجێ بکات.
جێگای ئاماژەیە زیاتر لە حەفتا ساڵە مافی گەلی ستەملێکراوی فەلەستین لە ژێر پۆستاڵی ڕژێمی زایۆنیدا پێپەست دەکرێت. لەم ماوەیەدا ڕژێمی داگیرکەری قودس دڕندانەترین تاوانی دژ بە فەلەستینییەکان ئەنجام داوە.