ئادار 14, 2023 22:44 Asia/Tehran
  • ڕەزامەندیی سەرەتایی کێنێسێت لەسەر پڕۆژەیاسای ھەمواری دادڤانیی ناتانیاهۆ

پەرلمانی ڕژیمی زایونی لەدوای چەندین کاژێر مشتومڕ ڕەزامەندیی دەربڕی لەسەر لێکۆڵینەوەی سەرەتایی لە گەڵاڵەی پرهاتوهاواری ھەمواری دادڤانیی پێشکەش کراو لەلایەن سەرۆک وەزیرانی ئەو ڕژیمەوە.

لەمیانەی گەڵاڵەی کابینەکەی ناتانیاهۆ ناسراو بە "گەڵاڵەی ھەمواری دادڤانی" کە خەڵکی نیشتەجێی خاکی داگیرکراو بە کودەتا لە یاسای بنەڕەتی لێکی دەدەنەوەو ماف و دەسەڵاتی دەزگای دادڤانیی ئەو ڕژیمە کەم دەکاتەوەو لەبەرامبەر دا شوێن و پێگەی دەسەڵاتی کارگێڕی و یاسادانانی ئەوڕژیمە بەهێزدەبێ.

کێنێسێت واتە پەرلمانی ڕژیمی زایونی شەوی دووشەممە لەدوای چەندین کاژێر مشتومڕ لەسەر ئەو بابەتە لەمیانەی لێکۆڵینەوەی یەکەمی دا بە شەست و یەک دەنگی ڕازی و پەنجاو یەک دەنگی ناڕازی ڕەزامەندیی دەربڕی لەسەر ئەو پڕۆژەیاسایە، گەڵاڵەیەک کە دژایەتی و خۆپیشاندانی بەربڵاوی زایونیستەکانی لێکەوتووەتەوە.

پڕۆژەیاسای ھەمواری دادڤانیی ناتانیاهۆ بۆ دواپەسەندو بەڕێوەبردنەکەی پێویستی بە دوو لێکۆڵینەوەی دیکە هەیە لە کنێسێت دا.

سەرزەوییە داگیرکراوەکان لەماوەی چەند حەوتەی ڕابردوودا ناڕەزایەتیی بەربلاوی زایونیەکانی بە خۆیەوە بینیوە بەرامبەربەو پڕۆژەیاسایەو تێیدا خوازیاری ڕاگیرانی پرۆسەی پەسەندکرانی ئەو گەڵاڵەیەن لە پەرلمان دا.

سەرپەیڤ