هەزاران فەلەستینی نوێژی هەینییان لە مزگەوتی ئەقسا بەرپا کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i416264-هەزاران_فەلەستینی_نوێژی_هەینییان_لە_مزگەوتی_ئەقسا_بەرپا_کرد
هەزاران نوێژخوێنی فەلەستینی یەکەم نوێژی هەینیی مانگی ڕەمەزانیان لە مزگەوتی ئەقسا بە جێ ھێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 24, 2023 16:25 Asia/Tehran
  • هەزاران فەلەستینی نوێژی هەینییان لە مزگەوتی ئەقسا بەرپا کرد

هەزاران نوێژخوێنی فەلەستینی یەکەم نوێژی هەینیی مانگی ڕەمەزانیان لە مزگەوتی ئەقسا بە جێ ھێنا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئیرنا، سەرەڕای زیادبوونی ڕێوشوێنە ئەمنییەکان و سنووردارکردنی فەلەستینییەکان، هەزاران هاووڵاتیی فەلەستینیی دانیشتووی قودس و ناوچە داگیرکراوەکانی دیکە، لە یەکەم هەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا بۆ نوێژ چوونە مزگەوتی ئەقسا.

به پێی ئه م ڕاپۆرته ، له چەند ڕۆژی ڕابردووەوه لەشکریانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی بوونی خۆیان له شاری قودس به تایبەت له دەوروبەری مزگەوتی ئەقسا بەهێزتر کردووه .

زایۆنییەکان بە چڕکردنەوەی هێرشەکانیان بۆسەر مزگەوتی ئەقسا،هەوڵ دەدەن بەستێنێک بۆدابەش کردنی ئەم مزگەوتە لە ڕووی جێگاو زەمەنەوە خۆش کەن.