حیزبوڵڵا: ئیمام خومەینی ڕێگای ڕزگارکردنی قودسی دیاری کرد / بەرخۆدانی ئەمڕۆ بە واتای هەموو جیهانی عەرەبی و ئیسلامیە
سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری حیزبوڵڵا لە لوبنان وتی: ئیمام خومەینی (رە) ڕێگای ڕزگارکردنی قودسی دیاری کردو داوای لە هەموو لایەک کرد بۆ ڕزگارکردنی سەرزەوییە داگیرکراوەکان یەک بگرن.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئەلعەھد ڕۆژی چوارشەممە، «شێخ سەیید هاشم سەفیەدین» سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری حزبوڵڵا لە لوبنان، لە وتارێکدا لە میانی کۆبوونەوەی سیاسیی «قەڵغانی قودس: کەرتی ڕۆژئاوا بەرەو سەردەمێکی نوێ» کە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی قودسەوە لە لوبنان بەڕێوە چوو، وتی: کاتێک ئیمام خومەینی (رە) دوایین هەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی وەک ڕۆژی جیهانیی قودس ڕاگەیاند، دوژمنی ئیسرائیلی جێلەق بوونی کۆڵەکەکانی خۆی ھەست پێ کردو بەرپرسانی ئەو ڕژێمە ڕایانگەیاند کە ئەوەی لە ئێران ڕووی دا بوومەلەرزەیەک بوو کە ناوچەکەی هەژاند.
سەفیئەدین وتیشی: ئیمام خومەینی(رە) دەیگوت، بەیتولموقەددەس تەنیا بۆ فەلەستینییەکان نییە، بەڵکو بۆ هەموو موسڵمانان و هەموو خەڵکی بیرئازادی جیهانە.
سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری حیزبوڵڵای لوبنان بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە، پاش ٤٤ ساڵ بەرخۆدانی لە ئێستاش دا ھەروا بەردەوامە و کاریگەرییەکانی دیارە ، ڕوو لە «بنیامین ناتانیاهۆ»ی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی، وتی: ئەی ناتانیاهۆ، بابزانی، بەرخۆدانی ئەمڕۆ، بەرخۆدانی کەرتی ڕۆژئاواو غەززە و لوبنان و ئێران و سوریا و هەموو جیهانی عەرەبی و ئیسلامییە.