خۆشحاڵی دەربڕینی عەرەبستان بە ئامادەبوونی سوریا لە کۆبوونەوەی ساڵانەی سەرۆکانی وڵاتانی عەرەب
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i418024-خۆشحاڵی_دەربڕینی_عەرەبستان_بە_ئامادەبوونی_سوریا_لە_کۆبوونەوەی_ساڵانەی_سەرۆکانی_وڵاتانی_عەرەب
ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری سوریا لە کۆبوونەوەی ساڵانەی سەرۆکانی وڵاتانی عەرەب بووەتە جێی سەرنجی ڕاپۆرتی میدیاکان و عەرەبستانیش خۆشحاڵیی خۆی بە گەڕانەوەی دیمەشق بۆ ئەم کۆبوونەوەیە دەربڕی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 19, 2023 12:49 Asia/Tehran
  • خۆشحاڵی دەربڕینی عەرەبستان بە ئامادەبوونی سوریا لە کۆبوونەوەی ساڵانەی سەرۆکانی وڵاتانی عەرەب

ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری سوریا لە کۆبوونەوەی ساڵانەی سەرۆکانی وڵاتانی عەرەب بووەتە جێی سەرنجی ڕاپۆرتی میدیاکان و عەرەبستانیش خۆشحاڵیی خۆی بە گەڕانەوەی دیمەشق بۆ ئەم کۆبوونەوەیە دەربڕی.

بەگوێرەی ماڵپەڕی کەناڵی ئەلمەیادین، بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سوریا، دوای 12 ساڵ لە ئامادەنەبوونی، ئەمڕۆ هەینی بەشداریی کۆبوونەوەی سەرۆکانی وڵاتانی عەرەبی لە شاری جەددەی عەرەبستان دەکات؛ بەشدارییەکەی بەشار ئەسەد لە ناوەندی سەرنجی میدیاکاندا بوو بۆ ڕووماڵکردنی ئەم کۆبوونەوەیە.

لە توییتێکدا وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستان پێشوازیی لە سەردانەکەی بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سوریا بۆ عەرەبستان کرد.

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی لە کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاریدا لە ٧ی مای ڕایانگەیاند کە ڕێککەوتوون لەسەر گەڕاندنەوەی کورسیی سوریا لە کۆمکاری عەرەب، هەر بۆیە دیمەشق دەگەڕێتەوە بۆ کۆبوونەوە عەرەبییەکان.