وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین ئێرانیان لەباتی ئەمریکا هەڵبژاردووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i419365-وڵاتانی_ڕۆژهەڵاتی_ناڤین_ئێرانیان_لەباتی_ئەمریکا_هەڵبژاردووە
گۆڤارێکی ئەمریکی نووسی کە ڕێكکەوتنی ئەم دواییەی تاران و ڕیاز نیشانی دا کە وڵاتانی ناوچەکە گەییشتوونەتە ئەو ئەنجامە کە باشتر بوونی پێوەندی لەگەڵ ئێران قازانجی زیاتری بۆیان هەیە
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 01, 2023 08:05 Asia/Tehran
  • وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین ئێرانیان لەباتی ئەمریکا هەڵبژاردووە

گۆڤارێکی ئەمریکی نووسی کە ڕێكکەوتنی ئەم دواییەی تاران و ڕیاز نیشانی دا کە وڵاتانی ناوچەکە گەییشتوونەتە ئەو ئەنجامە کە باشتر بوونی پێوەندی لەگەڵ ئێران قازانجی زیاتری بۆیان هەیە

گۆڤاری ئەمریکی فارن پالیسی لە وتارێکدا بە باس کردنی دەسپێکردنەوەی پێوەندی تاران و ڕیاز، ئەو پێوەندییەی بە نیشانەی گۆڕینی دۆخی ناوچەکە لە قازانجی ئێران و لە زیانی ئەمریکا وەسف کرد.

فارن پالیسی پێشەکی وتارەکەی بە سەفەری شی جین پینگ سەرۆک کۆماری چین بۆ ڕیاز دەستپێکردووە و چینی بە نێوبژیوانی چارەسەری کێشەکانی وڵاتانی رۆژئاوای ئاسیا ناوبردووە.

ئەو گۆڤارە ئەمریکییە لە کۆتایی راڤەکەیدا گەییشتووەتە ئەو ئەنجامە کە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە باتی هەڵپەڕکێ بە بەندی بیانییەکان، بەرژەوەندی خۆیان کردووەتە بنەمای ڕێكکەوتنەکان