تشرینی یه‌که‌م 31, 2023 14:31 Asia/Tehran
  •  ئەلئەزهەر: وڵاتانی عەرەبی وئیسلامی هەموو تفاق وئیمکاناتی خۆیان بۆ پشتیوانی لە فەلەستین ئامادە دەکەن

زانکۆی ئەلئەزهەری میسر بە ڕێزگرتن لە خۆڕاگری وپاوەجیی پاڵەوانانەی گەلی فەلەستین لە بەرامبەر دوژمنی داگیر کەر جەختی کرد کەهەموو وڵاتانی عەرەبی وئیسلامی دەبێ توانایی وسەرچاوەکانی دەسەڵاتی خۆیان بۆ لاگری وپشتیوانی لە فەلەستین وبەربەرەکانێ لەگەڵ جەنایەتەکانی ڕژێمی داگیر کەر ، دەکاربینن.

زانکۆی ئەلئەزهەری میسر کە لە کاتی دەسپێکرانی دەسدرێژکاریەکانی ڕژێمی داگیرکەر بۆسەر کەرتی غەززە بەیاننامەی جۆربەجۆری لە شەرمەزارکردنی جەنایەتی زایۆنیەکان پەسەن کرد وخوازیاری پشتیوانی کۆمەڵگەی جیهانی لە خەڵک وئارمانجی فەلەستین بووە ڕۆژی ڕابردویش لە بەیاننامەیەکی نوێ دا بە ڕێزگرتن لە پاوەجیی وخۆڕاگری خەڵکی فەلەستین لە بەرامبەر جەنایەتەکانی دوژمنی داگیرکەر ڕایگەیاند هەموو وڵاتانی عەرەبی دەبێ لە برایانی خۆیان لە فەلەستین پشتیوانی بکەن ولە توانایی وئیمکاناتەکانیان بۆ یارمەتی گەیاندن بەوان کەڵک وەربگرن .ئەلئەزهەرڕوولە خەڵکی فەلەستین ڕایگەیاند : دروود وبەرەکەتی خودا لە خۆڕاگری فەلەستین وخەڵکی بێ تاونی غەززە کە نەمای شانازی وسەربەرزی وسەبروپشوودرێژین.

سلاوودروود لە ئێوە کە بە جەستەی لاوازی خۆتان لە بەرامبەر ئاگری دوژمن وسوپا ترۆریستەکەی کە هیچ بۆنێکیان لە مرۆڤایەتی نەبردوو ولەهیچ جەنایەتێکی دڕندانە ناترسن ، ڕاوەستاوون.

لەدرێژەی ئەم بەیاننامەیەدا هەروەها ڕووکە گەلی فەلەستین هاتووەکە: سڵاودروود لە ئێوەی قارەمان کە بەئیمانی خۆتان لە بەرامبەرپاپۆڕەجەنگیەکان وبۆمب هاوێژەکانی دوژمن وەستاون وبەبێ هیچ ترسێک پیشتان پێگرتوون.

ئەی خەڵکی قارەمانی غەززە ؛لەقورئانی پیرۆز هێزبگرن ولەخوای گەورە یارمەتیتان بووێت کە دەفەرمێ: وەلاتهنو ولاتحزنواوانتم الاحلون ان کنتم مومنین " وسست ولەرزوک مەبن وخەم مەخۆن وئێوە هەڵکەوتەترن ئەگەرئیمانتان هەبێت.

زانکۆی ئەلئەزهەری میسر وتی: ئێمە هەروەها هەڵوێستی هەموو ئازادەکانی جیهان کە بێ دەنگ دانەنیشتوون وبۆ شەرمەزارکردنی جەنایەتە دڕندانەکانی ڕژێمی داگیرکەر لەدژی خەڵکی غەززە ، هاتوونەتە مەیدان وخوازیاری ڕاگیرانی جەنایەتی زایۆنیەکان دەرحەق منداڵان ومرۆڤە بی تاوانەکانن، ستایش ئەکەین.

ئەلئەزهەرلەدرێژەدا لەهەموو وڵاتانی عەرەبی وئیسلامی داوای کرد هەتا لە یارمەتی گەیاندن بە گەلی فەلەستین پەلە بکەن وئیمکانات وسەروەت وساما وسەرچاوەکانی دەسەڵاتی خۆیان بۆ یارمەتی گەیاندن بە خەڵکی فەلەستین وپشتیوانی کردن لییان وڕاگرتنی جەنایەتەکانی ڕژێمی داگیر کەر دەکاربینن.

 

 

 

سەرپەیڤ