تشرینی دووه‌م 01, 2023 19:26 Asia/Tehran

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ ئێمە لە جەنگەی شەڕداین و ئامانجێکی ڕوون و دیاریشمان بۆ خۆمان دیاری کردووە و ئەویش تیاچوونی توانای سەربازی و ئیداریی حەماسە و بانگەشەیشی کرد کە ئەم ئامانجەیان بە پێی پلان و بەرنامەیەکی سیستماتیک بەجێ دێنن.

بنیامین نەتانیاهوو ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: قۆناغی یەکەم کۆتایی هات و قۆناغی دوومەیش بە بۆردومانی ئاسمانییەوە بەردەوامە و ئێستایش کاتی پێنانە نێو قۆناغی سێهەم لە ڕێگای پەرەسەندنی هێرشە زەوینییەکان بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتووە.

بانگەشەکەی نەتانیاهوو لە کاتێکدایە کە تائێستا چەندین جار تانکەکانی ڕژێمی زایۆنی هاوڕێ لەگەڵ هێزە سەربازییەکانی ئەم ڕژێمە هەوڵیان داوە بێنە نێو غەززەوە کە کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی خۆڕاگرییەوە و دوابەدوای بەرکەوتنی زەبرو زیانێکی قورس، ناچار بە پاشەکشە بوونە.

هەروەها حازم قاسم وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس بە ئاماژە بەوەی کە هەڵمەتی زەوینی لە لایەن ڕژێمی زایۆنی بە کردەوە دەست پێ بووە ، بەڵام ئەم ڕژێمە لەبەر هەندێ تێبینیی خۆی نایهەوێ ئاشکرای بکات ، وتیشی: ئێمە شۆک و سورپرایزی زۆرمان بۆ دوژمن هەیە.

یەکینەکانی شەهید عزەدەین قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس ئەمڕۆ رایگەیاند کە یەکینەکانی هێزی زەوینیی سوپای ڕژێمی زایۆنیان لە نزیکی دەروازەی سنووری "کرم ابوسالم" لە کەرتی غەززە داوەتە بەر گوللە هاوەن و زەبر و زیانی قورسیان لێ داون. 

 

سەرپەیڤ