ژماری کوژراوانی هێزی داگیرکەری زایۆنی گەیشتە ٣٦٨ کەس
ژماری کوژراوانی هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی بە پشت ڕاست کرانەوەی کوژرانی دوو ئەفسەری دیکەی ئەم ڕژێمە، گەیشتە ٣٦٨ کەس.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەلەستینیی شەهاب؛ سوپای ڕژێمی زایۆنی کوژرانی دوو ئەفسەری خۆی لە شەڕەکانی باکووری غەززەی پشت راست کردەوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، بە هێنانەئەژماری تازەکوژراوان، ژماری کوژراوانی سوپای ئەم ڕژێمە لە حەوتی ئۆکتۆبرەوە (دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا) گەیشتۆتە ٣٦٨ کەس.
ژێدەرە هەواڵییەکان دەڵێن لەبەر سانسۆر و سیاسەتی بەتۆزقاڵ درانەدەری هەواڵی هاوپێوەند بە کوژرانی هێزەکانی، ژماری برینداران و کوژراوانی ئەم ڕژێمە گەلێک زیاترە لەو ڕێژە و ئامارە فەرمییەی لە لایەن کاربەدەستانی زایۆنییەوە ڕاگەیەندراوە. لە هەواڵێکی دیکەدا بە پێی وێنە سەتەلایتییەکانی ئەمدواییەی باکووری غەززە، سوپای ڕژێمی زایۆنی زەبری قورسی لێکەوتووە، تا ڕادەیەک کە هەشتا و هەشت ئۆتۆمبیلی زرێپۆشی سوپای ئەم ڕژێمە لە پێنج ڕۆژدا تیاچوونە. میدیاکان نووسیویانە کە سەدی بیست و سێی سێسەد و هەشتا و سێ ترۆبیلی زرێپۆشی سوپای ئیسراییل تەنیا لە ماوەی پێنج ڕۆژدا تیاچووە.