تشرینی دووه‌م 20, 2023 10:00 Asia/Tehran

خەڵکی یەمەن بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان، جەختیان لە بەردەوامیی پشتیوانیکردن لە پاوەجێیی نەتەوەی فەلەستین تا ئازادکرانی یەکجاریی خاکی فەلەستین کردەوە.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە خەڵکی یەمەن هاتنە سەر شەقامەکان و کوشتاری فەلەستینییەکانیان لە غەززە شەرمەزار کرد و بە ھەڵدانی دروشم جەختیان لە پشتیوانیی تۆکمەو تەواوی خۆیان بۆ نەتەوەی فەلەستین تا ڕزگارکرانی نیشتیمانەکەیان کردەوە.

خۆپیشاندەرانی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا خوازیاری درێژەدان بە هێرشەکان بۆ سەر شارۆچکە زایۆنییەکان بوون و داوایان لە ڕژێمە عەرەبییەکان کرد کە دەروازەکان بۆ خەباتکارانی هەموو گەلانی ئیسلامی بە نەتەوەی یەمەنیشەوە بکەنەوە و هاوکاریی نەتەوەی فەلەستین بکەن.

خۆپیشاندەرانی یەمەنی هەروەها جەختیان لە پشتیوانیی تۆکمەو تەواوی خۆیان بۆ هەموو بڕیارەکانی بوێرانەی سەرکردەکانی یەمەن کردەوە کە نوێنەرایەتی بڕیاری نەتەوەی ئەم وڵاتە دەکەن.

لەم بەیاننامەیەدا داوا لە هەموو گەلان دەکرێت کە گەمارۆی ئابووری بەسەر ڕژێمی زایۆنییدا بسەپێنن. مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەنیش، تاوانکاریی زایۆنیستەکانی لە غەززەدا شەرمەزار کرد و بە درێژەی جینۆسایدی فەلەستینییەکانی زانی.

سەرپەیڤ