تشرینی دووه‌م 21, 2023 11:00 Asia/Tehran

لە نوێترین هێرشی مووشەکی حیزبوڵڵای لوبنان ناوەندێکی فەرماندەرایەتی ئەرتەشی ڕژیمی زایونیستی لە بنکەی برانیت کرایە ئامانج.

هێزە لوبنانیەکان بە هاویشتنی دوو موشەکی برکان بەرەو ڕژیمی زایونی ناوەندی فەرماندەرایەتی لەشکری نەوەدو یەکی ئەرتەشی ئەو ڕژیمەیان جێگیر لە بنکەی برانیت کردە ئامانج.

بەپێی ڕاگەیاندراوی حیزبوڵڵای لوبنان ئەو موشەکانە ڕاستەوخۆ لە ئامانجە مەبەستەکان دراون.

حیزبوڵڵا لەماوەی چلوهەشت کاتژومێری رابردوو زۆرتر لە بیست و یەک هەڵمەتیان بەدژی بنکەو پێگەی زایونیستەکان لە درێژایی سنووری بەڕیوە بردوە کە جگە لە خستنە خوارەوەی خۆفڕی هیرمسی چوارسەدو پەنجای ئەو ڕژیمە بەهۆی موشەکی زەوی بە هەوا ژومارەیەک زایونیستیشی کوشتوەو بریندار کردوە.

سەرپەیڤ