ئازادکرانی ٣٩ دیلی فەلەستینی دیکە لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنی
ناوەندی بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند کە ٣٩ دیلی فەلەستینی دیکەی لە چوارچێوی جێبەجێ کردنی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی دیلبەدیل ئازاد کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیا فەلەستینییەکان، دیلە فەلەستینییە ئازادکراوەکان لە بەندیخانەی عوفەر گوێرزاونەتەوە بۆ شارۆچکەی بەیتوونیا هەڵکەوتوو لە کەرتی ڕۆژاوا. پێشتر هێزی زایۆنی بە تەقاندنی گوللە و هاویشتنی گازی فرمێسکڕێژ هەوڵیان دابوو ئەو فەلەستینییانەی بڵاوە پێ بکەن کە بۆ پێشوازی لە دیلە فەلەستینییەکان لە نزیکی بەندیخانەی عوفەر کۆ ببوونەوە، بەڵام کە دەستەی دووەمی دیلە فەلەستینییەکان ئازاد کران دەسبەجێ شەپۆلێکی شادی و خۆشی غەززە و کەرتی ڕۆژاوای گرتەوە و خەڵکی فەلەستین دیسان بە پشتیوانی هەمەلایەنە لە خۆراگریی فەلەستین، ڕێز و سپاسی خۆیان بەرامبەر بە حەماس دەربڕی.
هەر لەم پێوەندییەدا، سوپای ڕژێمی زایۆنیش ڕایگەیاندووە کە نوێنەرانی خاچی سوور ١٧ زایۆنیی ئازادکراو لە لایەن حەماسەوەیان گواستۆتەوە بۆ مسر. ئاگربڕی چوار ڕۆژەی نێوان ڕژێمی زایۆنی و بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس لە کەرتی غەززە لە کاتژمێر حەوتی سەرلەبەیانیی هەینییەوە دەست پێبووە.