تشرینی دووه‌م 27, 2023 08:00 Asia/Tehran

هەزاران کەس لە تێلاڤیڤ دژ بە سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی دەستیان دایە خۆپیشاندان و خوازیاری وەلانرانی نەتانیاهوو لەسەر دەسەڵات بوون.

هەزاران شارۆچکەنشینی زایۆنی شەوی ڕابردوو بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانی بەربڵاو لە تێلاڤیڤ، دەستیان دایە درووشمدان دژ بە بنیامین نەتانیاهووی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی و خوازیاری وەلانرانی بوون. ئەم خۆپیشاندانە لە نزیکی شوێنی نیشتەجێ بوونی نەتانیاهوو بەڕێوەچوو. 

خۆپیشاندەران بە دانی درووشمی وەک "نەتانیاهوو تیرۆریستە" و "نەتانیاهوو دۆڕاندی بە حیزبوڵڵا و حەماس" داوای ئەوەیان کرد کە پرۆسەی ئازادکردنی شارۆچکەنشینانی دەستی حەماس لەبریئازادکردنی دیلە فەلەستینییەکان بەردەوام بێ، خۆپیشاندەران پشتیوانیی خۆیان لە بنەماڵەی شارۆچکەنشینانی دەستی حەماس کە لە غەززەدان دەربڕی و سیاسەتەکانی نەتانیاهوویان بە هۆکاری ئەم ڕەوشە نالەبارەی ئێستا زانی و خوازیاری وەلانرانی لەسەر پۆستەکەی بوون.

پاش تێپەڕینی ٤٧ ڕۆژ بە سەر دەسپێبوونی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا لە لایەن بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماسەوە دژ بە ڕژێمی زایۆنی و شکست هێنانی سوپای داگیرکەر لە بەرەکانی شەڕی زەوینیدا لە پەلاماری بۆ کەرتی غەززە، کابینەی ڕژێمی ئیسراییل سەرلەبەیانی چوارشەممەی رابردوو ناچار ملکەچی ڕێککەوتنی ئاگربڕ لەگەڵ حەماس بوو.

سەرپەیڤ