تشرینی دووه‌م 27, 2023 12:00 Asia/Tehran

خاخامێکی زایۆنی دانی نا بەوەیدا کە هێزی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی لە پەلاماری زەوینیدا بۆ سەر غەززە زەبر و زیانێکی یەکجار قورسی لێکەوتووە.

"باروخ ڕۆزێنبڵووم" خاخامێکی زایۆنی بە گێڕانەوە لە سەربازێکی زایۆنی بە لەقاودانی رادەی زەبرو  زیانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە پەلاماری زەوینییدا بۆ سەر غەززە وتی: تەنیا لە یەک شەودا ، سێ تانکی زرێپۆشی لیۆپاردی ئیسراییل تیاچووە و سی و شەش سەربازی زایۆنیش کوژراون. پێشتریش ئەبووعوبەیدە وتەبێژی گوردانەکانی عزەدین قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) وتی: هێزەکانی خۆڕاگری ٣٣٥ ترۆمبیلی سەربازی و تانکی ڕژێمی زایۆنییەکانیان لە پەلامارە زەوینییەکەی ئەم ڕژێمە بۆ سەر غەززە تیابردووە.

زەبر و زیانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە دەسدرێژیی دڕندانەی بۆ سەر کەرتی غەززە پێش جێبەجێ کرانی ڕێککەوتنی ئاگربڕ یەکجار پەرەی سەند. ئاگربڕی چوار ڕۆژەی نێوان ڕژێمی زایۆنی و حەماس لە کەرتی غەززە لە کاتژمێر حەوتی سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی (٢٤ی نۆڤەمبەر ) دەست پێبووە. 

سەرپەیڤ