سوپای یەمەن: دوو گەمیی ئیسراییلیمان داوەتە بەر پەلامار
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە پشتڕاست کردنەوەی پەلاماردرانی گەمییە ئیسراییلییەکان وشداری دا، پەلاماری یەمەنییەکان ئەو کاتەی کۆتایی دێت کە زایۆنییەکان دەست هەڵگرن لە پەلاماردانی غەززە.
سەرتیپ یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند؛ هێزی دەریایی ئەم وڵاتە دوو گەمیی ئیسراییلی لە بابولمەندەب پێکاوە؛ گەمیی یەکەم بە مووشەکی دەریایی و گەمیی دووەمیش بە درۆن.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە ئاماژە بەوەی کە ئەم پەلامارە لە ئاراستەی پشتیوانی کردنی گەلی فەلەستین و بەجێهێنانی فەرمانەکانی عبدالملک الحوثی ڕێبەری انصارالله"ی یەمەن ئەنجام دراوە، ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ئێمە هەروا بەردەوام دەبین لە پێشگری بە هاتووچۆی گەمیی ئیسراییلی لە دەریای سووردا، هەتا ئەو کاتەی ئیسراییل پەلاماردانی برایانی فەلەستینیمان لە غەززە کۆتایی پێبێنێ.