کوژرانی زیاتر لە ٤٠٠ سەربازی زایۆنی لە دەسپێکی باهۆزی ئەقساوە
بە کوژرانی سێ سەربازی داگیرکەر لە دوایین شەڕ و پێکدادانیان لەگەڵ خەباتکارانی خۆڕاگری لە کەرتی غەززە، ژماری سەربازانی کوژراوی زایۆنی لە دەسپێکی باهۆزی ئەقساوە تا ئێستا گەیشتە ٤٠١ کەس.
سوپای ڕژێمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دانی نا بە کوژرانی سێ سەربازی خۆی لە شەڕ و پێکدادانێکی قورسدا لەگەڵ خەباتکارانی خۆڕاگری لە باکووری کەرتی غەززە. بەم چەشنە ژماری سەربازانی کوژراوی زایۆنی لە دەسپێکی باهۆزی ئەقساوە تا ئێستا گەیشتۆتە ٤٠١ کەس.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ "نیریا شاعر"، «بێن زوسمان» و بنیامین «یەهوشوع نیدهام» سێ سەربازی ئیسراییلین کە لە شەڕێکدا لە باکووری کەرتی غەززە کوژران.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی هائارێتس، سوپای ڕژێمی زایۆنی پاش ئەو هەموو خۆبواردنی لە درکاندنی زانیاری و دەیتاکانی هاوپێوەند بە هەژمار و ناوی کوژراو و بریندارەکانی لە شەڕی غەززە، لە ئاکامدا دانی ناوە بەوەیشدا کە نزیکەی هەزار سەربازی ئەم ڕژێمە لە دەسپێکی شەڕەوە لە کەرتی غەززە بریندار بوونە.