هائارێتس: ڕێژەی ڕاستینەی سەربازانی کوژراو و برینداری زایۆنی سێ هێندەی ئاماری فەرمییە
ڕۆژنامەی زایۆنیی "هائارێتس" زانیارییەکانی سوپای ئیسراییل سەبارەت بە هەژماری کوژراو و بریندارانی سوپای ئەم ڕژێمە لە دەسپێکی شەڕی غەززەوە تائێستا کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ بڵاو کرایەوەی بە درۆ و دەلەسە زانی و ڕێژە و ئاماری راستینەی سەربازانی کوژراو و برینداری ئیسراییلی بە سێ هێندەی ئاماری فەرمی و ڕاپۆرتی کاربەدەستانی حکومی زانی.
هائارێتس لە درێژەی راپۆرتەکەیدا نووسی؛ ئەوەی کە سوپای ئیسراییل رادەگەیەنێ لە دەسپێکی شەڕی غەززەوە تا ئێستا هەزار و ٥٩٣ سەربازی بریندار بووە ، تا ڕادەیەکی زۆر لەگەڵ هەژماری ئەو بریندارانەی کە ڕۆژنامەی هائارێتس لە نەخۆشخانەکان دەستی کەوتووە، نایەتەوە.
ئەم ڕۆژنامە زایۆنییە وتیشی کە هەژماری ڕاستینەی برینداران بە پێی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەکانی ئیسراییل گەیشتۆتە چوار هەزار و ٥٩١ کەس کە لە ٩ نەخۆشخانەدا چارەسەرییان بۆ کراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەم ڕۆژنامەیە، لە دەسپێکی شەڕی ڕژێمی زایۆنی دژ بە خەڵکی غەززە تا ئێستا ١٠ هەزار و ٥٨٤ ئیسراییلی بریندار بوونە کە ١٣١ کەسیان لە نەخۆشخانەکاندا گیانیان لە دەست داوە و دۆخی تەندرووستیی ٤٧١ کەسیشیان بە نالەبار راگەیەندراوە.