سەنعا: شەڕی غەززە نەوەستێ، پێ دەنێینە قۆناغی سێهەمی بەرەنگاربوونەوەی ئیسراییل
فەرماندەری بەرگریی قەراخ ئاویی یەمەن راشکاوانە ڕایگەیاند؛ بێتوو شەڕی دژ بە غەززە ڕانەوەستێ، سەنعا قۆناغی تازەی شەڕی خۆی دژ بە تێلاڤیڤ دەست پێ دەکات و لە هیچ هەڕەشە و گوڕەشەیەکیش ناترسێ.
سرتیپ محمد القادری، پێی داگرت لەسەر هەڵوێستەکەی سەنعا بۆ پشتیوانی کردنی خەڵکی غەززە سەرباری هەموو مەترسییەکانی بەردەم و وتیشی: بێتوو ڕژێمی داگیرکەر بەردەوام بێ لە شەڕەکەی، ئەوا پێ دەنێینە قۆناغی سێهەمی شەڕی دژ بە زایۆنییەکان کە گەلێک لەسەریان گران دەبێ.
فەرماندەری بەرگریی قەراخ ئاویی یەمەن بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە دەستگرتنی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە سەر گەمییەکانی هاوپێوەند بە ڕژێمی زایۆنی ، بە ئامانجی پێشپێگرانە بووە نە نوقم کردنی ئەم گەمییانە، وشداریشی دا: هەڵبەت ئێمە ئەو چەکانەمان لەبەردەستدایە کە کەشتییەکانی پێ نوقم بکەین."
ئەم قسانە یەک ڕۆژ پاش ئەوەی دێنە ئاوارە کە سەنعا رایگەیاند لە دەریای سووردا بە دوو مووشەک دوو گەمیی پێکاوە کە بەرەو فەلەستینی داگیرکراوە دەڕۆیشتن.
هاوکات مێرێسک، کۆمپانیای زەبەلاحی گەمیوانیی دەنیمارکی ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە تێپەڕینی گەمییەکانی خۆی لە گەرووی بابولمەندەبەوە ڕاگرتووە. کۆمپانیای گەمیوانیی ئەڵمانی "هاباگ لوید"ـیش ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە گەمییەکانی تا هەژدەی دێسەمبەر لە دەریای سوورەوە هاتووچۆ ناکەن.