کانونی یه‌که‌م 18, 2023 15:30 Asia/Tehran

دەیان هەزار شارۆچکەنشینی زایۆنی لە خۆپیشاندانێکدا لە تێلاڤیڤ خوازیاری کۆتایی هاتنی پەلامارەکانی سەر غەززە، دەسپێبوونی دانوستانی دیلبەدیل و هەڵوەشانەوەی کابینەکەی نەتانیاهوو بوون.

بە بەردەوام بوونی شکستی سەربازی و سیاسیی کابینەی شەڕ بە سەرۆکایەتیی بنیامین نەتانیاهوو و متمانەپێنەکرانی بە پێی راپرسییەکان، دەیان هەزار کەس لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی تێلاڤیڤەوە ڕژانە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.

خۆپیشاندەران بە داخستنی شەقامە سەرەکییەکان، دوو ناوەندی فەرماندەرێتی سوپا و وەزارەتخانەی شەڕیان گەمارۆ دا.

"ایلاد الزعیم" کارناسی کاروباری ئیسراییل وتوویەتی کە هەرچەن خەڵک لە دەسپێکی دەسبەکارکردنی ئەم کابینەیەوە متمانەیان پێنەبوو، بەڵام پاش حەوتی ئۆکتۆبر ئەم متمانەیە بە تەواوەتی تیاچوو و خەڵک خوازیاری وەلانرانی نەتانیاهوو لەسەر دەسەڵاتن.

سەرپەیڤ