کانونی یه‌که‌م 26, 2023 09:00 Asia/Tehran

کاربەدەستانی کەرتی باکووری خاکی داگیرکراوی فەلەستین، ڕایانگەیاند کە ژومارەیەکی بەرچاو لە شارۆچکە زایونیستیەکانی ئەو ناوچانە چۆڵکراون.

میدیا عیبری زمانەکان ڕایانگەیاند کە بەرپرسانی ناوچەی کیریات شیموونە بەدەرکردنی راگەیاندراوێک ڕایانگەیاندوە کە ژومارەیەکی بەرچاو لە شارۆچکە زایونیست نشینەکانی کەرتی باکووری خاکی داگیرکراوی فەلەستین، لەبەر دۆخی هەنووکەی شەڕ لەو بەرەیە، داخراون.

بەرلەمە شارۆچکەنشینە زایۆنیست نشینەکان ڕایانگەیاندبوو کە بەهۆی پەلامارەکانی حیزبوڵڵای لوبنانەوەو کرانە ئامانجی بنکەی داگیرکەران لەلایەن حیزبوڵڵاوە لە باکوری ئەو خاکە داگیرکراوە ئیتر ناگەڕێنەوە بۆ شارۆچکەکانیان.

میدیای زایونیستەکانیش دانیان ناوە بەوەی دا کە حیزبووڵڵای لوبنان بەردەوام ئەو ڕژیمە بە جۆرەها لە چەک و مووشەک دەتاسێنێ و هیچ سەوو ڕۆژێک نیە کە تەقینەوەیەک روو نەداو نەبێتە هۆی دژواری ژیان لەو شوێنە.

ڕاپۆرتە میدیایەکان هەروەها قسە لەوە دەکەن کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەو ڕژیمە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پەلامارێکی بەربڵاویان بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەو کەرتە دەست پێکردوە.

سەرپەیڤ