کاربەدەستانی ئەنساروڵڵا: سیستمە بەرگریەکانی ئەمریکاو ئیسڕائیل کەوتنە بەر ڕقی هەڵمەتبەرانی یەمەنی
کاربەدەستانی باڵای ئەنساروڵڵای یەمەن سەرلەبەیانی دوێنێ ڕایگەیاند کە ، سیستمە بەرگریەکانی ئەمریکاو ئیسڕائیل کەوتنە بەر ڕقی هەڵمەتبەرانی یەمەنی.
"عەلی قحوم" دەڵێ کە هەڵمەتی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، لە سیستمە بەرگریەکانی ئەمریکاو ئیسڕائیل تێپەڕیون و ئەو قسەش لەچەند کاتژومێر لەدوای ئەو هاتە ئاراوە کە ئەرکانی فەرماندەری ناوەندی ئەمریکا، واتە سێنتکام سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕاگەیاندراوێک دا بانگەشەی ئەوەی کرد کە خۆفڕو مووشەکانی ئەرتەشی نیشتمانی یەمەنی پێوشوێنگرتوون.
ڕاگەیاندراوەکەی سێنتکام لەدوای ئەوە بڵاو کرایەوە کە سەرتیپ "یەحیا سەریع"ی وتەبێژی ئەرتەشی یەمەن، شەوی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە هەڵمەتی هێزە دلێرەکانی وڵاتەکەی بەدژی چەند بەلەمێکی زایونیستی بە سەرکەوتوانە بوەو لەدوای سێ جار وریاییدان، بەلەمە بازرگانیەکەی" ئیم ئێس سی یۆنایتێد" بە مووشەک کراوەتە ئامانج.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ێزە چەکدارەکانی یەمەن دەڤەری ئیم شڕاشی ئیلاتی هەڵکەوتوو لە باشووری خاکی داگیرکراوو چەند ناوچەی تریشیان بە خۆفرو کردۆتە ئامانج ئەوەش بۆ پاڵپشتی لە خەڵکی فەلەستین بوە.
سەریع هەروەها وتیشی کە ئەو هەڵمەتانەیان بۆسەر بەلەمە زایونیستی و بەرەو بەندەرەکانی ئەو ڕژیمە تا کاتی بەرگرتن بە چوونی خواردن و دەواو دەرمان بۆ غەززە هەروا بەردەوام دەبێ.